٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لێدوانەكانی محەمەد مورسی لەباری ئاوی نیل بێ مانان

سەرچاوە: KDP.info

ئەسیوپیا –KDP.info/ وەزارەتی دەرەوەی ئەسوپیا لێدوانەكانی ئەم دواییەی محەمەد مورسی سەرۆكی میسری رەت كردەوە سەبارەت بە ئەگەری بەكارهێنانی هێزی سەربازی بۆ پاراستنی ئاوی نیلی میسر و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەسوپیا لێدوانەكەی مورسی بە جەنگی دەروونی لە قەڵەم دا. لەم بارەیەوە دینا موفتی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەسوپیا لە لێدوانێكدا رایگەیاند: خوێندنەوەی ئەسوپیا بۆ لێدوانەكەی مورسی، ئەو لێدوانە جۆرێكە لە هەڕەشە و جەنگی دەروونی و ئەو گوتەبێژە دووپاتیشی كردەوە، كە ئەسوپیا لە دروست كردنی بەنداوی نەهزە لە نزیك دەریایی نیلی میسر بەردەوام دەبێت كە ئەمە بووەتە خاڵی گرژی و ئاڵۆزی نێوان میسر و ئەسوپیا، پێشتر محمەمەد مورسی سەرۆكی میسر رایگەیاند: هەر كاتێك ئەسوپیا بەنداوی نەهزەی لە نزیك نیل دروست بكات ئەوە هێزی سەربازی بۆ پاراستنی ئاوی دەریایی نیل بەكار دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار