٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە لەندەن خۆپیشاندان کراو 32 کەس دەسگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا –  KDP.info/ لە ناوەڕاستی شاری لەندەن راوەدوونان و راکردن لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی نەهێشتنی ئاژاوە گێری درێژەی هەبوو، هۆکارەکەش بۆ سازکردنی کۆبوونەوەی هەشت وڵاتە  گەورەکەی جیهان و رەتکردنەوەی سیستەمی سەرمایەداری بووە،  لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا  ژمارەیەک لە ریکخراوەکانی دژ بە سەرمایەداری لە جیهان ، لە ناوەراستی ئەو شارە گردبوونەوە و داوایان کرد کۆبوونەوەی هەشت وڵاتە  گەورەکەی جیهان کەوا بریارە لە 17  و18 ئەم مانگە لە باکووری ئێرلەندا سازبکرێت ، هەڵوەشیتەوە ، سەرچاویەکی پۆلیس بە بی بی سی راگەیاند:  تا ئێستە 32  خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە ، بەتۆمەتی نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەی بازرگانی لەندەن و ئامادەیی پۆلیسی نیشاندا بۆ دستگیرکردنی ئەو کەسانی کە دەیانەویت بارودۆخی شاری لەندەن تێک بدەن، هاوکات سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: ئاژاوە چییەکان یەکێک لە باڵاخانەکانی ناوچەی سوهوی  لەندەن یان کۆنترۆلکردبوو، بەڵام دواتر پۆلیس توانی ئاژاوە چییەکان دەستگیر بکات و باڵاخانەکە کۆنترۆڵ بکاتەوە .    

 

هەواڵی پەیوەندیدار