٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی پارێزگا داوا دەكات كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دوای هەڵبژاردنەكان بێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار -  KDP.info/  ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار داوای لە نوری مالكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی كرد كە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران لەو پارێزگایە بۆ دوای هەڵبژاردنەكان دوا بخات، هۆكارەكەشی بۆ سەرقاڵی پارێزگاكە گەراندەوە بە ئامادەكارییەكانی هەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا. سەعدون عوبێد شەعلان جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە بەغدادییە نیوزی راگەیاند كە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئامادەن كە پێشوازی لە نوری مالكی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بكەن و كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیلاران لەم پارێزگایە بەرێوە بچێت، بەڵام بارودۆخی ئێستای ئەم پارێزگایە بەتایبەتی سەرقاڵبوونی ئەنجوومەنی پارێزگا بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا هۆكاری ئەم داوایەی ئەنجوومەنی پارێزگایە كە سەردانەكەی مالكی و كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەم پارێزگایە بۆ دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوا بخرێت.

 

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار