٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆك وەزیرانی كوەیت بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info/ پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ جابر موبارەك حەمەد صوباح سەرۆك وەزیرانی كوەیت بەیاوەری شاندێكی پایەبەرز بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا . سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقی بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند كە ئەمڕۆ بە یاوەری شاندێكی پایەبەرز جابر موبارەك حەمەد صوباح سەرۆك وەزیرانی كوەیت گەیشتە بەغدا و نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە وەزیران و بەرپرسانی عێراقی لە پێشوازی صوباح دابوون . سەرچاوەكە روونیكردەوە وا چاوەڕوان دەكرێت سەرۆك وەزیرانی كوەیت لە گەڵ مالكی و بەرپرسانی عێراق كۆببێتەوە بەمەبەستی تاوتۆی كردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات . بڕیاریش وایە سەرۆك وەزیرانی كوەیت لە گەڵ ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی كۆببێتەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار