٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نیگەرانی لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەكاندا

سەرچاوە: KDP.info

نیویۆرك -  KDP.info/  رێكخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا رەخنەی توندی لەبەرامبەر پێشێڵكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەتی لە چوارچێوەی بانگەشەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە گرت. لەمبارەیەوە فیلیپ لوتار سەرۆكی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریكا لە رێكخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند؛ لە چواچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئێران ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان دەستگیركراون و هەروەها مافەكانی مرۆڤیش بە شێوەیەكی بەرچاو لە وڵاتە زیادی كردووە. هەروەها رێكخراوەكە داوای لە بەرپرسانی ئێران كرد رێز لە مافەكانی مرۆڤ لە ولاتەكە بە پێی یاساكانی نێودەوڵەتی بگرێت.

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار