سەدر: عەلی خامەنەیی ئیستغلالی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات

ئێران – KDP.info/ سەرۆکی پیشووی ئێران ئەبو حەسەن بەنی سەدر لە تاراوگەی خۆی لە ئەرووپا رایگەیاند: رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامەنی ئیستغلالی هەڵبژاردەنەکان دەکات و کار لەپێناو کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار و بەهێزکردنی دەسەڵاتەکانی خۆی دەکات ، بەنی سەدر کە یەکێک بوو، لە بەرهەڵەستکارانی عەلی خامەنیی، دواتر لە ساڵی ١٩٨١بەهۆی سیاسەتەکانی دوور خرایەوە و لە تاراوگە نیشتەجێ بوو، سەرۆکی پیشووی ئێران لە تاراوگەی خۆی لە فەرنسا بە رۆیتەرزی رایگەیاند: ئەو شەش پالێوراوانی کە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ماونەتەوە، هیچ جیاوازییەکی ئەو تۆیان لە رووی سیاسییەوە نییە و ئەمەش لەبەرژەوەندی خامەنەئییە، بەنی سەدری تەمەن ٨٠ ساڵان هەروەها ئەوەشی خستەروو: رابەری کۆماری ئێسڵامی ئیران تەنیا پشتگیری لەو کەسە دەکات کە پەیڕەوەی بریارەکانی ئەو بکات ، لە ئێستەش رەکابەری بەهێز بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نەماون و و پالێوراوەکان جیاوازییەکی کەمی سیاسیان لەنێوان هەیە. ئەمەش دەرفتێکی باشە تا عەلی خامەنی دەسەڵاتەکانی خۆی بەهێز بکات.




