٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەللاوی: سەردانەکەی مالیکی بۆ هەولێر بۆ شاردنەوەی شکستەکانیەتی

سەرچاوە: KDP.info

عێراق – KDP.info /  سەرۆکی لیستی عێراقییە پێوایە هۆکاری سەردانی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ هەولێر بۆ شکستی خواردووی سیاسەتەکانی لە بەرێوەبردنی ئیدارەی ووڵات سەرچاوە دەگرێ، ئەیاد عەللاوی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: نوری مالیکی  سەرۆک وەزیران بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆی بشارێتەوە و بارودۆخەکە هێوردبکاتەوە پەنای بردووە بۆ سەردانی هەولێر و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان،  ئەیاد عەللاوی سەرۆکی لیستی عێراقییە ئەوەشی راگەیاندووە،  کاتێک هەر سەرکردەیەک تووشی شکست دەبێت پەنا بۆ هەموو رێوشوێنێک دەبات بۆ ئەوەی شکستەکەی بشارێتەوە یان چاکی بکاتەوە، بەڵام نوری مالیکی لەوەش سەرکەوتوو نابێت ، چوونکە بە ئەنقەست نایەوێت کێشاکان بە یەکجاری چارەسەر بکات، بەڵکو تەنیا دەخوازێت رەوشەکە هێوربکاتەوە شکستەکانی بشارێتەوە .

 

هەواڵی پەیوەندیدار