٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق: لەشوێنی عزەت دووری 17 داواکراو دەستگیرکران

سەرچاوە: KDP.info

سەڵاحەدین  KDP.info  /  لە هەڵمەتێکی ئەمنییدا بەیانی ئەمرۆ 17  گومانلێکراوی سەر بە قاعیدە کە لە نێوانیادا 3سەرکردەی ئەو ریکخراوەی  تێدایە، لە شوێنی لەدایک بوونی عزەت دووری لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکران، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە شەفق نیوزی راگەیاند: سەرلەبەیانی زووی ئەمرۆ چوارشەممە دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری بەبوونی ژمارەیەک چەکداری سەر بە قاعیدە لە گووندی جەلام  سەر بە قەزای دووری شوێنی لەدایکبوونی عزت دووری کە داواکراوی یەکەمی دادگای  عێراقە، هەڵمەتێکی ئەمنی دەستپێکرد و بەهۆیەوە 17   داواکرای دادگا دەستگیرکران کە لە نێوانیادا  سێ سەرکردەی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە تێدابووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار