ئامادەكارییەكان تەواوكراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان

ئەنبار - KDP.info/ نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ئەنبار رایگەیاند كە نووسینگەكەیان خۆی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە حەڤدەی ئەم مانگە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ وەکو کۆمیسیۆن رایگەیاندووە،بۆ ئەم مەبەستەش سی و هەشت بنكەی دەنگدانی ئامادەكردووە بۆ دەنگدانی زیاتر لە سی و پێنج هەزار دەنگدەر كە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە . ئەركان ئالوسی بەرێوەبەری راگەیاندنی نووسینگەی كۆمسیۆن لە ئەنبار رونیكردەوە كە نووسینگەكەیان تەواوی ئامادەكارییە هونەری و ئیدارییان تەواو كردووە بۆ دەنگدانی تایبەت بۆ دەزگا ئەمنییەكان لە ئەنبارو موسڵ كە لە حەڤدەی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و سی و هەشت بنكەی دەنگدان و نەوەت و هەشت وێستگەی تەرخان كردووە بۆ سی و پێنج هەزار كارمەندی دەزگا ئەمنییەكان.




