تاران داوای لە بەغدا کرد زیارەتکارانی لە عێراق بپارێزیت

عێراق – KDP.info / بە ئامانج کردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە عێراق لەلایەن تیرۆریستانەوە کە تائێستا بەسەدان زیارەتکار بوونەتە قوربانی کردارە تیرۆرییەکان، لە لایەن هەریەکە لە هۆشیار زیباری وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ و هاوتاکەی ئێرانی عەلی ئەکبەر ساڵحی گفتۆگۆی لەباریەوە کرا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەروەی ئێران داوای لە هۆشیار زێباری کرد، رێوشوێنە ئەمنییەکان زیاتر بگیرێنە بەر بۆ پاراستنی زیارەتکارانی ئێرانی لە گرووپە چەکدارەکان ، کە ناوە ناوە لە رێگای کردەوەی تیرۆرییەوە دەیان کەسیان دەکەنە ئامانج، لای خٶشییەوە وەزیری دەرەوەی عێراق سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستیەکانی کرد و بە ساڵحی راگەیاند، کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێکی دەخاتەکار بۆ پاراستنی گیانی زیارەتکاران، شایەنی باسە : رۆژی هەینی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی مینرێژکراو لە نزیک کاراوانێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە دیالا 62زیارەتکار کوژران و بریندار بوون .




