٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژیانی رۆژنامەنووسان لە مەترسیدایە

سەرچاوە: KDP.info

لیبیا-  KDP.info/  پەیامنێرانی بێ سنوور لە بەیاننامەیەكدا هەندێ لە میلیشیا چەكدارەكانی لیبیا بە هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسانی لیبیا تۆمەتبار دەكەن و داوا لە حكوومەتی لیبیا كرا كە هەوڵەكانی لە پێناو پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان بخاتە گەڕ. هەر لە بەیاننامەكدا پەیامنێرانی بێ سنوور دڵگەرانی خۆیان بەرامبەر خراپ بوونی رەوشی ئەمنی ناوخۆی لیبیا نیشان دا و رایانگەیاند: خراپی رەوشی ئەمنی ناوخۆی لیبیا هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر رۆژنامەنووسانی لیبیا دروست كردەوە و لە بەیاننامەكەدا پەیامنێرانی بێ سنوور بەرپرسیاریەتی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسانی لیبیا دەخانە ئەستۆی هەندێ لە میلیشیا چەكدارەكانی ئەو وڵاتە، چونكە پەیامنێرانی بێ سنوور ئاماژەیان بەوەدا، كە ماوەیەكە هەندێ میلیشیا چەكدارەكانی لیبیا بە شێوەی جیا جیا هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەنووسان كە ئەمە جێگای قبوڵ نییە. بۆیە لە كۆتایی بەیاننامەكەدا پەیامنێرانی بێ سنوور داوایان لە حكوومەتی لیبیا كرد، كە بە شێوەیەكی كارا و بەرچاو هەوڵەكانی بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسانی ئەو وڵاتە بخاتە گەڕ.

هەواڵی پەیوەندیدار