٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هونەرمەندان داوای دەست لەكار كێشانەوەی وەزیری رۆشنبیری دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

میسر -  KDP.info/   سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر شەڕ و پێكدادان لە نێوان نەیاران و هاوەدارانی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر روویدا، بە پێی زانیارییەكانیش زیانی گیانی لە نێوان هەر دوولا كەوتووەتەوە. وەك ئەو سەرچاوانە روونیان كردەوە، شەڕ و پێكدادانەكە لە كاتێكدا روویدا، نەیاران و هاوەدارانی مورسی لە بەردەم بارەگای وەزارەتی رۆشنبیری رووبەرووی یەكتر بوونەوە، چونكە نەیارانی مورسی و زۆربەی هونەرمەند و رۆشنبیرانی میسر داوای دەست لە كار كێشانەوەی وەزیری رۆشنبیری وڵاتەكەیان دەكەن لەوەی تا ئێستا وەك پێویست ئاوری لە هونەرمەندو رۆشنبیران ناداتەوە بۆیە لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن پاڵپشتی لەو هونەرمەند و رۆشنبیرانە دەكەن، بەڵام هاوەدارانی مورسی لە بەردەم وەزارەتی رۆشنبیری هێرشیان كردە سەر نەیارانی مورسی و كە دواتر شەڕ و پێكدادان لە نێوان هەر دوولادا روویدا و بە هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە هەر دوولا بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار