هەوڵدان بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی بەعس

بەغدا – KDP.info/ لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی بەعس، دەرێژە ناخایەنێت، بەڵكو بە هۆی ناكۆكی نێوان سەركردەكانەوە دواكەوتووە. عەبدولڕەحمان لویزی ئەندام لە لیژنەی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند رێوشوێنەكانی تایبەت بە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی بەعس دواناكەوێت بەو پێیەی كێشەكە هونەرییە زیاتر لەوەی سیاسی بێت.




