٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حزبی دەعوە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی لە گەڵ كورد دەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.info/ لەبەر رۆشنایی سەردانەكەی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و وەك هەنگاوێك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی حزبی دەعوەی ئیسلامی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە حزبی دەعوەی ئیسلامی ئەوپەڕی سووربوونی خۆی رادەگەینێت بۆ پتەوتركردنی رەگ و ریشەی برایەتی لەگەڵ كورد، هەروەها كاركردنی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی یەكگرتوویی عێراق. لە بەیاننامەكەی حزبی دەعوەدا هاتووە:  ئەوەی لە گەڵ برایانی كورد لە هەرێمی كوردستان پێكەوە گرێمان دەدات مێژووی ئەو خەباتە دێرینەیە كە دژی رژێمی دیكتاتۆری بەعس كردوومانە .

هەروەها چارەنووسی هاوبەش و چەندین خاڵی دیكەی كۆمان دەكاتەوە كە وا لەهەردوولامان دەكەن زۆر لەو كێشە‌ و كۆسپانە گەورەتربین كە دێنە سەر رێگامان و هیوادارین هاریكاریمان كەشێكی سیاسی باشتر لە پێناو داهاتووی عێراق بێنێتە كایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار