٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەست پێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیری توركیای ناچار بە سازدانی كۆبوونەوە كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info /  دوای دووبارە دەست پێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان لە چەندین شاری توركیا و شەڕ و پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیری توركیا ناچار مان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەكی یەكجارەكی شەوی سێ شەممە كۆ ببنەوە.

لەمباریەوە ماڵپەڕی پرێس تورك رایگەیاندووە كە بە هۆی دووبارە دەست پێكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی توركیا، شەوی سێ شەممە هەر یەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا بە پەلە بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەكی یەكجارەكی بۆ ئەم مەسەلەیە كۆ بوونەتەوە و لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك كۆمار داوای لە سەرۆك وەزیر كردووە كە هەوڵ بدات لە رێگای دانووستاندنەوە كۆتایی بەم خۆپیشاندانانە بهێنێت و بە هیچ شێوەیەك لە دژی خۆپیشاندەرەكان توندوتێژی بەكار نەهێنن چوونكە توندوتێژی دەبێتە هۆكاری ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخەكە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە نیوەرۆی رۆژی سێ شەممە بە فرەمانی سەرۆك وەزیر پۆلیس هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیم و خەیمەكانی سووتاند و بڵاوی بە خۆپیشاندەرەكان كرد بەڵام دواتر خۆپیشاندانەكان دووبارە دەستیان پێكردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار