٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلاحەدین دەمیرتاش: ئاگاداری ئاژاوەگێرەكان بن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە -  KDP.info/ هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی سەلاحەدین دەمیرتاش لە  كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیا باسی خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵی كرد و هۆشداری دایە خۆپیشاندەران و گەنجانی توركیا.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە داوای لە خۆپیشاندەران و گەنجانی توركیا كردووە كە بە هێنانە و بەدوور لە توندوتێژی خۆپیشاندانەكانی خۆیانیان بەردەوام بكەن.

ناوبراو هەروەها داوای لە خۆپیشاندەران كردووە كە پێویستە خۆیان دوور بگرن لە بەكار هێنانی توندوتێژی و ئاگاداری گرووپە ئاژاوەگێڕەكان بن و دەرفەتیان پێ نەدەن كە ئاراستەی رووداوەكان بۆ بە دەست خستنی ئارمانجەكانی خۆیان بگۆڕن.

هەر لەم بارەیەوە سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە)یش رایگەیاندووە كە جەهەپە بەو پەڕی هێزی خۆیەوە پشتگیری لە خۆپیشاندەرەكان دەكات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار