٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاشمی رەفسەنجانی: بەرپرسانی سوپا سەلاحیەتی منیان رەد كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info /    بەرپرسی ئەنجوومەنی دەستنیشان كردنی بەرەژوەندییەكانی شۆڕشی ئێران هاشمی رەفسەنجانی رایگەیاند كە لە كاتی ناونووسی كردنیدا هیچ كێشەیەكی نەبووە و كەسیش باسی رەتكردنەوەی سەلاحیەتی نەكردووە.

لەمبارەیەوە بی بی سی فارسی بڵاویكردۆتەوە كە هاشمی رەفسەنجانی باسی ئەوەی كردووە كە سەرەتا لە كاتی ناونووسی كردنیدا و لە كاتی گفتوگۆی لە گەڵ كۆمیتەی پەیوەندیداردا هیچ كێشە و گرفتێكی نەبووە، بەڵام دواتر بە فەرمانی بەرپرسانی باڵای سەربازی ئێران سەلاحیەتی رەتكراوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی ناكۆكییە ناوخۆییەكانەوە بەرپرسانی سوپا و هێزە چەكدارەكان نەیانویستووە  من بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار