٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دۆسیەكەی روبوسكی رادەستی دادگای سەربازی كرا

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر - KDP.info  / سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كۆماری لە دیاربەكر رۆژی سێشەممە رایگەیاند كە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەكانی سەبارەت بە دوسیەی كوشتنی 34 هاووڵاتی كورد لە گوندی روبوسكی لە لایەن فروكە جەنگییەكانی توركیاوە كۆتایی پێهاتووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیابەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كۆماری لە دیاربەكر رایگەیاندووە كە كۆتایی بە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەكانی سەبارەت بە مەسەلەی كوشتنی 34 هاووڵاتی كورد لە سەر سنوری نێوان عێراق و توركیا هاتووە و لەم لێكۆڵینەوانەدا هیچ جۆرە بەڵگەیەك بە دەست نەهاتووە كە بسەلمێنێت ئەم رووداوە بە ئەنقەست روویداوە.

سەرۆكی داواكاری گشتی كۆماری ئاماژەی بەوە كردووە كە ئیتر هیچ شتێك نەماوە كە لە لایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كۆمارییەوە بۆ ئەم دۆسیەیە بكرێت، بۆیە بڕیارمان داوە كە دۆسیەكە رەوانەی دادگای سەربازی بكەین.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار