٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندانەكانی توركیا دووبارە دەستیان پێكردەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/  دوای ئەوەی كە بە فەرمانی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان دوانیوەرۆی رۆژی سێ شەممە هێزەكانی پۆلیس لە ئەستەنبۆڵ هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرەكان و بڵاوەیان پێكردن، شەوی هەمان رۆژ لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی توركیا خۆپیشاندانەكان دووبارە دەستیان پێكردەوە.

لەمباریەوە ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی توركی بڵاویكردۆتەوە كە نیوەرۆی رۆژی سێشەممە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران، هێزەكانی پۆلیس هێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەرەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ و خەیمە و چادرەكانیان سوتاند و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرەكان كرد، بەڵام شەوی هەمان رۆژ لە شارەكانی وەكو ئەنقەرە، ئەستەنبۆڵ و ئەزمیر بۆ پشتگیریكردنی خۆپیشاندەرانی ئەستەنبۆڵ و ئیدانەكردنی هێرشەكانی پۆلیس، خۆپیشاندانەكان دەستیان پێكردووەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بە هۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرەكان لە شاری ئەستەنبۆڵ زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر بریندار بوونە و 120 خۆپیشاندەری دیكەیش دەستگیر كراون و لە شاری ئەزمیریش خۆپیشاندەرەكان دەستیان بە سووتاندنی ماشینەكانی پۆلیس كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار