خۆپیشانده‌رانی سامه‌ڕا چوار بژارده ده‌خه‌نه‌ڕوو

سامەرا- KDP.info/ خۆپیشانده‌رانی سامه‌ڕا، چوار بژارده ده‌خنه به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق بۆ كۆتایهێنان به‌خۆپیشاندانه‌كانیان .
محه‌مه‌د ته‌ها حه‌مدون، سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی حه‌ق له‌شاری سامه‌ڕا ڕایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران چوار بژارده‌یان پێشنیازكردوه بۆ كۆتایهێنان به‌خۆپیشاندانه‌كان كه بریتین له گۆڕینی مالیكی، جیابوونه‌وه، پێكهێنانی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، یان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
وتیشی: "بژارده‌ی پێكهێنانی هه‌رێم نزیكترین بژارده‌كانی به‌رده‌میانه‌و زۆرینه‌ی سوننه‌كان وای ده‌بینن، پێكهێنانی ئه‌و هه‌رێمه باشترین ڕێگه‌یه بۆ كۆتایهێنان به‌و سته‌مه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه لێیانده‌كرێت".
سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كانی سامه‌ڕا له‌لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌مزوانه كۆمه‌ڵێك كۆنگره‌و سیمینار له‌وپارێزگایانه ڕێكده‌خه‌ن كه خۆپیشاندانی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ تاوتوێكردنی بژارده‌كان‌و گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش.




