سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە ولەبارەی چوار خاڵ گفتوگۆ دەکات
ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ د.ئەحمەد وەرتی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoرایگەیاند: بڕیارە سبەی کاتژمێر11پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازبکات و کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە چوار خاڵ پێکدێت.
سەبارەت بەخاڵەکان د.ئەحمەد وەرتی گوتی: خاڵی یەکەم خستنەروو پەسەندکردنی پەیمانی ھاوبەشی و گەشەپێدانە لە نێوان دەسەڵات و رێکخراوە ناحکومییەکان کە راپۆرتەکەی لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدار ئامادەکراوە و خاڵی دووە و سێیەم خوێندنەوەی یەکەمە بۆ دوو پڕۆژە یاسا ئەوانیش لیژنەی پەرەڵۆمپی لەھەرێمی کوردستان وئەوەی دیکەشیان خوێندنەوەی یەکەمە بۆ درێژکردنەوەی ماوە جێبەجێکردنی یاسای پێدانی خانوو بەرەی ژمارە نۆی ساڵی 2008.
وەرتی ئاماژەی بەوەشکرد، خاڵی چوارەم گفتوگۆکرنە لەبارە پڕۆژە بڕیاری لێبوردنی ئەو کەسانەی تۆمەتی خراوەتە پاڵ لەبەرامبەر ئەو چالاکیانەی ئەنجامیانداوە بەھۆی بەشداربوونیان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد ، ئەم چوار خاڵە لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.




