سکاڵایه‌کی یاسایی له دژی کۆمپانیا بیانیه‌کان له پرسی هه‌ڵه‌بجه تۆمار کرا

که‌ناڵی "بی‌بی‌سی"ی جیهانی هه‌واڵێکی له ژێر ناونیشانی سکاڵایه‌کی یاسایی له دژی کۆمپانیاکانی که‌یسی هێرشی کیمیایی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بڵاوکردۆته‌وه.
له راپۆرته هه‌واڵه‌که‌ی که‌ناڵی بی بی سی ئاماژه به‌وه دراوه که ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر سکاڵایه‌کی تاوانیان دژی کۆمپانیا خۆرئاواییه‌کان که کاتی خۆی چه‌ک و پیداویستیه کیمیاییه‌کانیان داوه‌ته رژێمی سه‌دام، له دادگایه‌کی فه‌ڕه‌نسا تۆمار کرد.
له‌و ڕاپۆرته هه‌واڵه‌دا که‌ناڵه‌که ئاماژه به هێرشه کیمیاییه‌که ده‌دات که له ساڵی1988 له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه کراوه‌ته سه‌ر هه‌ڵەبجه و له ئاکامدا 5هەزار که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و نزیکه‌ی ده هەزار که‌س برینداربوون
هه‌واڵه‌که هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که سه‌دام حوسێن فه‌رمانی ئه‌و هێرشه‌ی ده‌رکرد بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لی کورد دابمرکێنێت.




