ئەمەریكا ماوەی پارێزبەندی لەسەر پارەكانی عێراق درێژدەكاتەوە

بەغدا- KDP.info/ حكوومەتی عێراق و ئیدارەی ئەمەریكا رێككەوتن لەسەر دەركردنی بڕیارێك لەلایەن باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا بۆ درێژكردنەوەی ماوەی پارێزبەندی ئەمەریكا لەسەر پارەكانی عێراق لەو وڵاتە . بانكی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەكیدا بڵاویكردەوە، كە هەردوو حكوومەتی عێراق و ئەمەریكا لەسەر درێژكردنەوەی وادەی پارێزبەندی پارەكانی عێراق لە ئەمەریكا رێككەوتن و بڕیاریشە بەگوێرەی رێككەوتنەكە (باراك ئۆباما)ی سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریك دەربكات و وادەی پارێزبەندی پارەكانی عێراق لە ئەمەریكا درێژبكاتەوە . بەپێی بەیاننامەكە وادەی پارێزبەندی ئەمەریكا لەسەر پارەكانی عێراق لەو وڵاتە لەكۆتایی مانگی رابردوو كۆتایی هات .




