٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەركووك . . هێزەكانی ئاسایش ئەنجامدەرانی تەقینەوەكانی دوێنێی دەستگیركرد

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك- تایبەت بە KDP.info/دوای ئەوەی شەوی رابردوو زنجیرەیەك كردەوەی تیرۆریستی لە شاری كەركووك ئەنجام درا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك توانیان دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراو پوچەڵ بكەنەوە و لە چەند هەڵمەتێكیشدا لە شاری كەركووك ژمارەیەك تیرۆریستیان دەستگیر كرد و ئەمرۆش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لیوا جەمال تاهیر بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركووك وردەكاری تەقینەوەكان دوێنی شارەكە ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە دوای ئەوەی زنجیرەیەك تەقینەوە لە شاری كەركووك روویاندا؛ دەستبەجێ تیمەكانی ئاسایش و پۆلیس لێكۆلینەوەیان بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی كردەوەكانیان دەستپێكرد. بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی كەركووك رایگەیاند كە هێزەكانی ئاسایشی شارەكە توانیان لەو هەڵمەتەدا ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆریستییەكانی دوێنێی شارەكە كە شەش كەس بوون دەستگیربكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار