٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی سەنتەری لانەی هونەری كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێ شەممە 11/6/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی سەنتەری لانەی هونەری كرد.

لەدیدارێكدا شاندەكە سوپاسگوزاری خۆیان ئاراستەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كرد بۆ ئەم دیدارە و پوختەیەكی كار و چالاكیەكانی سەنتەرەكەیان لەپێناو پەرەپێدانی توانای گەنجان لەبواری هونەری خستە روو هاوكات باسی ئەنجامدانی فسیتڤاڵی لاو یان كرد كە بریارە ئەمسال لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان ئەنجامی بدەن و تائێستا نزیكەی سەد و پەنجا فیلم بەرهەمی گەنجانی كوردستان پێشكەشیان كراوە،

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان دەست خۆشی لەكار و چالاكیەكانی كردن و دووپاتی كردەوە پێویستە لەهەموو رووێكەوە بایەخ بەتوانای گەنجان بدرێت و هیوای خواست بتوانن لەئاست داواو خواستی گەنجانی كوردستان بن و سەركەوتوو بن لەئەنجامدانی ئەو فیستڤاڵە چونكە دەبێ لەهەموو رووێكەوە دیراسەتی وورد بكرێت و بتوانن توانای هونەری گەنجان بەشێوەیەكی زانستی هەڵسەنگێنن چونكە هونەرمەندی گەنجی بە توانامان هەن كە شایستەی ئەوەن كارەكانیان لەئاستی نێودەوڵەتیش جێگەی سەرنج و بایەخە و بەشداری فیستڤاڵەكان دەكەن و دەكارن تواناكانیان دەربخەن.

هەواڵی پەیوەندیدار