٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تائێستەوادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر - تایبەت بەKDP.info/ ھندرێن محەمەد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی ھەولیری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: تا ئێستە وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە،تاوەکو دوابخرێت.

ھندرێن محەمەد ساڵح گوتیشی: جاری چاوەرێ دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیاران کۆبێتەوە و کاتێک دیاری بکرێت بۆ دەستپێکردنی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

ساڵح رونیشیکردەوە، ھەتا ئێستە ھیچ کەسێک خۆی کاندید نەکردووە و ئەو کەسەی کە بڵاویشیکردبۆوە کە ناوی خۆی تۆمار کردووە دوورە لەراستی، چونکە تەنھا سەردانی کۆمسیۆنی کردو ئێمە رێنماییمان پێداوە.

بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، 36قەوارە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە ھەلبژاردنەکان و چەند قەوارەیەکی نوێشی تێدایە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار