٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: ھاتنی مالیکی بۆ کوردستان دەرگای گفتوگۆی لەنێوان ھەرێم وبەغدا کردەوە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/د.ساڵح مەلا عومەر عیسا چاودێری سیاسی وماموستای زانکۆ بەkdp.info راگەیاند: سەردانی نوری مالیکی بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوکاتە دەگەرێتەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەیەک پێش ئێستە سەردانی بەغدای کرد و توانی قەناعەت بەنوری مالیکی بێنێت سەردانی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە لەنزیکەوە باس لە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەن .

د.ساڵح مەلا عومەر عیسا گوتیشی: خاڵی ئیجابی ئەو سەردانە ئەوەی کە دەرگای گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کرایەوە و سەرتایەکی گرنگە بۆ ئەوەی کێشەکان بەرێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

عیسا رونیشیکردەوە، بەم سەردانە ھەموو کێشەکان چارەسەرنابن، بەڵام ئەوەمان پێدەلێ کە ئاسۆیەک ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، نەک نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا زیاتر ئالۆز ببێت.

رۆژی یەکشەممە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کوردستانی کردو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە ھەرێمی کوردستان سازکردو دواتر لەگەڵ سەرۆکی ھەریم وسەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار