پیلاندارێژەری سەرەکی هێرشە خوێناویەکانی رێحانلی تورکیا دەستگیر کرا

تورکیا – KDP.info/ پۆلیسی تورکیا رایگەیاند: پیلاندارێژەری سەرەکی هێرشە خوێناویەکانی رێحانلیان دەستگیر کرد ، کە بەهۆیەوە 54 کەس بوونە قوربانی ، لە بەیاننامەیەکدا دەسەڵاتدارانی کارگێری هەتای رۆژهەڵاتی تورکیا ئاشکرای کرد: پێش ئەوەی سنووری تورکیا جیبێلیت و بچێتەوە بۆ سوریا لە یەکێک لە بازگاکانی پشکنێن . پیلاندارێژەری سەرەکی هێرشە خوێناویەکانی رێحانلی سەر سنووری تورکیا و سوریا کە بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا، بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو: کە تاوانبارەکە دوێنی دووشەممە دەستگیرکراوە دانی بەتاوانەکەی ناوە لەماوەی رابردوودا لەچەند شوێنکی تورکیا هاتووچۆی کردووە بۆ ئەوەی لە دەستی پۆلیس خۆی بشارێتەوە . هاوکات دەزگاکانی راگەیاندنی تورکیا ناوی ئەو تاوانبارەیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایان کرد کە تاوانبارەکە ناوی (ناصر اسكیوراك) بووە ، پیشتر دادگای تورکیا ناوەی 12کەسی خستبووە لیستی گومان لێکراوانەوە کە سەرجەمیان تورک بوون .




