٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆلیسی تورکیا: بەردەوام دەبێن تا کۆتایی بە خۆپیشاندەانەکانی تەقسیم دێنین

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەمبوڵ –   KDP.info/ تا ئامادەکردنی ئام هەواڵە خۆپیشاندانەکان لە شەقامی تەقسیمی ئەستەمبۆلی تورکیا بەردەوامە و رووبەرووبوونەوە و پێکدادان لە نێوان پۆلیس وخۆپیشاندەران درێژەی هەیە، لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی پۆلیس لە تەقسیم بە فرانس پرێسی راگەیاند: سەرلەبەیانی زووی ئەمرۆ پۆلیس هەڵمەتێکی دەست پیکردووە بۆ کۆتایی هێنان بەو خٶپێشاندانانی کە چەند رۆژێکە ناوچەی تەقسیمی و چەند شارێکی تورکیای  گرتۆتەوە ، بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانێش ئاوی گەرم و گازی فرمێسکریژیان بەکار هیناوە،  پۆلیس تورکیا ئەوەشی راگەیاند : خۆپیشاندەران بەردەوامن لە گووتنەوەی دورشمەکانیان ( هەموو شوێنک بۆ ئەوان تەقسیمە و بەرگریکردن بەردەوامن دەبێت،) سەبارەت  هەڵمەتەکەش سەرچاوەکی پۆلیسی ئەستەمبۆل  رایگەیاند: بریاری ئەوەمان پێدراوە تا کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندەکان جۆڵکردنی ناوچەکە، پۆلیس لە رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران بەردەوام دەبێت.  

هەواڵی پەیوەندیدار