دەوڵەتی یاسا : رێککەوتنی نهێنی لە نیوان هەولێر و بەغدا ئیمزانەکراوە

بەغدا – KDP.info/ دەوڵەتی یاسا رەتیکردەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر هیچ ریککەوتنێكی نهێنی لە بارەی چارەنووسی کەرکووکەوە لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیمزاکردبێت، هادی یاسری ئەندام لە دەوڵەتی یاسا بە ماڵپەری ئەینی راگەیاند: هەردوو حکوومەتی بەغدا و هەولێر لەسەر چاڵاکردنەوەی لیژنەکانی تایبەت بەیەکلاکردنەوەی کێشە هەڵپسێردراوەکانی وەک یاسای نەوت و غاز و ماددەی سەدو چل و پرسی ئەمنی و چەند دۆسێیەکی تر رێککەوتن ، تا لەداهاتوو ئەو کێشانە یەکڵا بکرێنەوە ، بەڵام لە بارەی رێککەوتنی نهێنی بۆ چارەنووسی کەرکووک، هیچ شتێک لەو باریەوە نەکراوە، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان لە پێناو ئاسییکردنەوەی باردۆخەکە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکان بووە.




