٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەهۆی دەستوەردانی لە كاروباری سوریا؛ حزبوڵڵای لوبنانی سزا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

كەنداو - KDP.info/ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو لە بەیاننامەیەكدا بەڵێنی دا سزای تووندی بەسەر سەركردە و ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنانی بسەپێنێت بە هۆی ئەوەی دەست لە شەڕی ناوخۆی سووریا وەردەدەن. هەر لە بەیاننامەكەدا وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بە تووندی ئیدانەی دەست تێوەردانەكانی حزبوڵڵای لوبنانیان بۆ ناو شەڕی ناوخۆی سووریا كرد و بۆیە وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو بڕیاری دا رێو شوێنی زۆر تووند بەرامبەر سەركردە و ئەندامی حزبوڵڵا بگرنە بەر لەوانەش سەپاندنی سزای زۆر تووند بە سەر سەركردە و ئەندامانی حزبوڵڵا. شایانی باسە دەست تێوەردانەكانی حزبوڵڵای لوبنانی لە شەڕی ناوخۆی سووریا نەك هەر وڵاتانی عەرەبی ناوچەكەی نیگەران كردووە بەڵكو وڵاتانی رۆژئاواشی زۆر توڕە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار