٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان لەگەڵ خۆپیشاندەران كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا- KDP.info/  بۆلنت ئارینج جێگری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند:كە رۆژی چوارشەممە ئەردۆغان لەگەڵ ژمارەیەك خۆپیشاندەر كۆدەبێتەوە. هەروەها ئارینج جەختی كردەوە كە وێڕای ئەوەی سەرۆك وەزیران گوێرادێری خۆپیشاندەران دەكات؛ بەڵام نابێت خۆپیشاندانەكانی نایاسایی بەردەوامیان هەبێت و دووپاتیشیكردەوە كە حكوومەت لە پرۆژەكەی پاركی گزی بەردەوام دەبێت.  لە لایەن خۆیەوە یەكێتی ئەوروپا جاریكی تر داوای لێكۆلینەوە لە هەڵسوكەوتی پۆلیسی توركیا بەرامبەر خۆپیشاندەران كردەوە . خۆپیشاندانی ناڕازایی لە توركیا كاتێك روویدا كە ژمارەیەك لە لایەنگرانی ژینگەپارێزی لەدژی نوژەنكردنەوەی پاركی گزی و دروستكردنی باڵەخانەیەك تێیدا لە ئیستانبۆڵ خۆپیشاندانیان سازكرد و دواتریش خۆپیشاندانەكە گۆڕا لە دژی حكوومەتی رەجەت تەیب ئەردۆغان. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ تا ئێستە لە خۆپیشاندانەكانی توركیادا زیاتر لە پێنج هەزار كەس برینداربوونە و سێ كەسیش كوژراون.

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار