٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

موسڵ...گەرەکی تەموز لەلایەن تیرۆریستانەوە کۆنترال کرا

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بە kdp.info راگەیاند: رابردووە تا ئێستە رەوشی ئەمنی پارێزگای موسڵ زۆر ئاڵۆزە و تا ئێستە دوو ئۆتۆمبێل تەقیوەتەوە، لە ئاکامدا 43کەس گیانی لە دەست دا کە شەشیان ھاووڵاتی مەدەنین.

سەعید مەموزینی گوتیشی: لە گەرەکی تەموز شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپا و چەکداران روویداوە و بۆ ماوەیەک ئەم گەرەکە کەوتە دەست تیرۆریستان دواتر لەلایەن سوپای عێراق دەستی بە سەردا گیرایەوە و12 تیرۆرستیشیان کوشتووە.

مەموزینی رونیشیکردەوە ،تا ئێستەش لە لای راستی شاری موسڵ رەوشی ئەمنی زۆر خراپە و ھاتوچۆش قەدەغەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار