٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەمەد مورسی: بۆ هەر ئەگەرێك لەبارەی ئاوی نیل ئامادەین

سەرچاوە: KDP.info

میسر - KDP.info/ حەمەد مورسی سەرۆكی میسر لە وتەیەكدا رایگەیاند: كە گشت بژاردەكان كرایەوە بۆ بەرگریكردن لە پشكی ئاوی نیلی وڵاتەكەی و هاوكات هیشام قەندیل سەرۆك وەزیرانی میسر پرسی ئاو وەك ژیان و مردن بۆ گەلی میسر لە قەڵەم دا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەسوپیا بە نیازە بەنداوی نەهزە لە سەر سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ میسر دروست بكات كە كاریگەری زۆر خراپی لە سەر ئاوی نیل دەبێت. مورسی لە وتەكەیدا گوتی: ئاسایشی ئاوی میسر پرسێكی نابێت لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە ببەزێندرێت یان دەست رێژی بكرێتە سەری و دووپاتیشی كردەوە، هەموو رێگاكان بۆ پاراستن و بەرگریكردن لە ئاوی نیلی وڵاتەكەی بە كراوی ماوەتەوە. سەرۆكی میسر ئەوەشی گوت: میسر لەگەڵ شەڕدا نییە و لە هامان كاتدا رێگا بە هیچ لایەنێك و وڵاتێك نادرێا هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئاوی میسر دورست بكات. لەلایەكی دیكەوە هیشام قەندیل سەرۆكی حكوومەتی میسر رایگەیاند: پرسی ئاوی میسر وەك ژیان و مردن وایە بۆ گەلی میسر بۆیە رێگا نادرێت هیچ وڵاتێك یاری بە ئاوی نیل بكات. شایانی باسە گەلی میسر كە ژمارەیان هەشتاو چوار ملیۆنە كەسە بۆ دابین كردنی ئاو پشت بە ئاوی نیل دەبەستن و حكوومەتی ئەسوپیاش بڕیاری دروستكردنی بەنداوی نەهزەی لە سەر سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ میسر داوە كە لە داهاتوودا ئەو بەنداوە كاریگەری لە سەر ئاوی نیل دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار