هانی عاشور: ههندێ لێدوانی بهرپرسان زۆر نابهرپرسانهیه

راوێژکاری لیستی ئەلعیراقیە دکتۆر هانی عاشور رایگەیاند هەندێک لە لێدوانەکانی سیاسەتمەدارانی ئێستای عێراق دەربارەی ئەو قەیرانەی کە وڵات تێی کەوتووە لە پرەنسیپە دیموکراسیغەکان دەرچووەو رووی لەهەرەشەو گورەشەو ناشرین کردنی بواری روژنامەوانی کردووە لەپێناو شێواندنی بارودۆخ و شڵەژاندنی پرۆسەی دیموکراسی لەعێراقدا.
لەبەیاننامەیەکدا کە وێنهیهکی بۆ ماڵپهڕی KDP ناردووه، عاشور دوپاتی کردەوە کەزۆربەی لێدوانەکان بێ بەڵگەنوو لەسەر بنەمایەکی نادروستن ئامانجیش لێیان تەنیا وروژاندنی شەقامی عێراقیە کەخۆی لەبارودۆخێکی ناخۆشدا دەژیت و بەداخەوە هەندێک لەکەناڵەکانی راگەیاندن نمونەیەکی زۆر خراپییان لەسەر عێراق نیشان داوە لەپێناو رازی کردنی کەسێک لەسەر حیسابی بەرژەوەندی وڵات و گەلی عێراقدا دوور لەبنەما دیموکراسی و دەستوریەکاندا.




