سەرۆک حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای دهۆک دەکات

دهۆک – تایبەت بە KDP.info/ بە پێی سەچاوەیەک ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانێکی تایبەتی پارێزگای دهۆک دەکات و بەنیازە لەم سەردانەدا ویرای بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتیان ژمارەیەک پرۆژەی تەندروستی و هەروەها خزمەتگوزاری بەرێوەببات.
وەکو سەرچاوەکە ئاماژەی پێدەکات، لەم سەردانەدا سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لە بایەخ بە لایەنە ئیدارییەکان و ئەو پرۆژانە دەدات کە پێویستن بۆ خزمەتکردنی دەڤەرەکە. هەروەها کە بەرنامەیە کە سەردانی زاخۆش بکرێت و پرۆژەی رێگاوبانی ئەو شارە چارەسەر بکرێت، کە زیانی رۆژانە بە خەڵک دەگات، لە ئەنجامی خراپی رێگاوبان. سەرباری بایەخدان بە پرۆژەی تەندروستی.




