٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شورای نگەهبان دووبارە سەلاحیەتی پالێوراوەكان هەڵناسەنگێنێت

سەرچاوە: KDP.info

تاران- KDP.info/  دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی سەلاحییەتی پالێوراوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران، رۆژی دووشەممە وتەبێژی شورای نگەهبانی ئێران عەباسعەلی كەدخودا ئەم دەنگۆیانەی رەد كردەوە و رایگەیاند كە هیچ بریارێكی بەمجۆرەی شوورای نگەهبان نییە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردۆتەوە كە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی سەلاحییەتی ژمارەیەك لە پالێوراوەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لە ئێران، وتەبێژی شورای نگەهبان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەم دەنگۆیانەی رەتكردۆتەوە.

وتەبیژی شورای نگەهبانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران عەباسعەلی كەدخودا رایگەیاندووە كە بۆ رۆژی هەڵبژاردنەكان ماوەیەكی زۆر كەم ماوە و شورای نگەهبان ناتوانێت لەم ماوە كەمەدا دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ سەلاحییەتی پالێوراوەكان بكات.

ناوبراو سەبارەت بە هەڵسووكەوتی هەندێك لە پالێوراوەكانیش ئاماژەی بەوە كردووە كە تا ئێستە هیچ پالێوراوێك لە چوارچێوەی یاساكاندا هەڵسوكەوتی نەكردووە، بەڵام ئەگەر بێت و پالێوراوێك لە بازنەی ئەو تەعلیمات و یاسانەیدا كە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەستنیشان كراون، لابدات بێگومان ئەوا شورای نگەهبان هەڵوێستی زۆر توندی دەبێت

هەواڵی پەیوەندیدار