كەجەدە: ئیتر هیچ شتێك وەكو رابردوو نابێت

دیاربەكر- KDP.info/ دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەمیشەیی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، لە راگەیندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بۆ رای گشتی ئاشكرا كرا و لەو راگەیندراوەدا ئاماژە بەوە كراوە كە چی ئیتر هیچ شتێك لە توركیا وەكو رابردوو نابێت.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردۆتەوە كە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەمیشەیی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك پاش دوو رۆژ بەردەوام بوون رۆژی دووشەممە كۆتایی پێهات و لە راگەیندراوێكدا كەجەدە داوای لە حكوومەتی توركیا كردووە، كە بۆ خێراتركردنی قۆناغی چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد هەنگاوی ئەرێنی بنێت و هەوڵ بۆ نەهێشتنی بێ متمانەیی لە نێو كۆمەڵگەدا بدات.
لە بەشێكی دیكەی ئەم راگەیندراوەدا باسی رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی شاری ئەستەنبۆڵیش كراوە و گوتراوە كە ئیتر لە توركیا هیچ شتێك وەكو رابردوو نییە و كەس ناتوانێت بە ئاسانی ویست و داواكارییەكانی خۆی لە سەر كۆمەڵگە فەرز بكات.




