٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ چی خۆپیشاندان لە شارە كوردییەكان دەست پێ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر رۆژی دووشەممە سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی توركیا رایگەیاند كە تا ئێستە لە 77 شاری توركیادا خۆپیشاندان بەمەبەستی پشتگیریكردن لە خۆپیشاندانەكانی مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ دەستیان پێكردووە، بەڵام لە چوار شاری گرنگی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ناوەراستدا هیچ جۆرە خۆپیشاندانێك رووی نەداوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردۆتەوە كە وەزیری ناوەخۆی توركیا موعەمەر گولەر باسی ئەوەی كردووە كە سەرەڕای ئەوەی كە لە 77 شاری توركیادا خۆپیشاندان دەستی پێكردووە، بەڵام لە چوار شاری كوردنشینی شرناخ، بتلیس، مووش و چەولیكدا هیچ جۆرە خۆپیشاندانێك رووی نەداوە.

سەبارەت بە روو نەدانی خۆپیشاندان لەم شارانەدا دوو پەرلەمانتاری ئاكەپە ئەمین دیندار و ئەشەرەف تاش ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكاری روو نەدانی خۆپیشاندان ئەوەیە كە كورد نایەوێت قۆناغی چارەسەری پەرتەواز و بێ ئەنجام ببێت و هۆكارێكی دیكەیش ئەوەیە كە لە ساڵەكانی 90دا سوپا و هێزە سەربازییەكان دارستانەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتیان دەسووتاند، بەڵام هیچ شارێكی رۆژئاوای توركیا لە سەر ئەم دارستانانە بە دەنگ نەهات ئێستە بۆ كورد بۆ چەند دارێكی پاركی گەزی بە دەنگ بێت.

هەر لەمبارەیەوە پەلەمانتاری بەدەپە دەمیر چەلیكیش ئاماژەی بەوە كرد، كە گرووپە توندرەوەكان ئەوانەی كە لە دژی چارەسەركردنی پرسی كوردن سەرپەرشتی خۆپیشاندانەكان دەكەن و كوردیش نایەوێت بە هۆی ئەم هێزە توندرەوانەوە بەشداری لەم خۆپیشاندانانە بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار