پرۆسەی دامەزراندی ئەمساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی راژە بەڕێوە دەبردرێت

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەولێر ئاشکرایکرد، پرۆسەی دامەزراندنی ئەمساڵ لەدەست ئەواندا نابێت و لەلایەن ئەنجوومەنی راژە بەڕێوە دەبردرێت.
حوسێن کاکل سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەولێر بەkdp.info راگەیاند: دوێنێ سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە پرۆسەی دامەزراندنی ئەمساڵ لە لایەن ئەنجوومەنی راژە بەڕێوە دەبردرێت.
حوسێن کاکل گوتیشی: ئەم ساڵ ئەوان ھیچ پەیوەندییەکیان بە پرۆسەی دامەزراندن نابێت و ھەر کاتێ ئەو ئەنجوومەنە پێکبێت، پرۆسەی دامەزراندنیش دەست پێدەکات و ئەوان بەرێوەی دەبەن.
بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە، بڕیارە لەسەر میلاکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان 15ھ ەزار کەس لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دابمەزرێن.




