قاسم ساڵح: لێدوانەکانی عەجیل یاوەر پروپاگهندەی ھەلبژاردنەکانە
موسڵ-تایبەت بە KDP.info/عەجیل یاوەر سەرۆکی لیستی نەینەوای یەکگرتوو رایگەیاندووە: کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڕەشەیە بۆسەر پارێزگای موسڵ و سامانەکەی، چونکە دیاریکردنی سنورەکان دەبێتە ھۆی بڕینی بەشێکی زۆری خاکی ئەو پارێزگایە، لەبەرامبەردا قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ناوچە کوردستانییەکانی دەرهوەی ھەرێم بە پێی مادەی١٤٠یەکلای دەکرێتەوە کە مادەیەکە لە دەستور ھاتووە و کەس ناتوانێ رەتی بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی راپرسی لەو ناوچانە دەکرێت و بەدەنگی خەڵک ئەو ناوچانە یەکلایی دەکرێنەوە.
قاسم ساڵح گوتیشی: ئەم قسانەی عەجیل یاوەر پروپاگهندەی ھەڵبژاردنەکانە کە چەند رۆژێکی ماوە، بەڵام خەڵکی پارێزگای موسڵ لەو جۆرە لێدوانانە تێگەیشتووە و کەس گوێیشی پێ نادات.
ساڵح رونیشیکردهوە، دیاریکردنی سنوری پارێزگاکان بەپێی پڕۆژە یاسایەک دەبێت و لە دەستوری عێراق ھاتووە، بۆیە کەس ناتوانێ خۆی بکاتە نوێنەری خەڵک و ئەوان خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاری دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی راپرسی دەکرێت لەو ناوچانە.




