دوبز.. چوار پێشمەرگە برینداربوون

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info/ سەرچاوەیەک لەئاسایشی کەرکووک ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە قەزای دوبزی سەر بەپارێزگای کەرکووک لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە برینداربوون.
عەمید ھەڵۆ نەجات بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی قەرەدەرە لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک بۆمبێکی چێندراو بە ھێزێکی پێشمەرگە تەقییەوە، لە ئاکامدا ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە برینداربوون.
ھەڵۆ نەجات رەتیشیکردهوە کە ھیچ پێشمەرگەیەک لەم تەقینەوەیە گیانی لەدەستدابێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە دەزگا راگەیاندنەکان ھەواڵی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە دوبز چوار پێشمەرگە گیانی لە دەستداوە.




