٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەكۆبونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info
مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لەكۆبونەوەدان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18/6/2012  بەبەشداری هەریەك لەبەرێزان فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و ئازاد بەرواری و مەحمود محەمەد و زەعیم عەلی و ڕێبور یه‌ڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و فوئاد مه‌عسووم و مەلابەختیار و حاکم قادر و سەعدی ئەحمەد پیرە و ئازاد جوندیانی و رەفعەت عەبدوڵا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی نزیك لە كۆبوونەوەكە بە kdp راگەیاند:  وا بریارە لەو کۆبونەویەدا باس لە رەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پرسی تەنگژەی سیاسی عێراق و کێشەکان بکرێت و دوای بەكۆتاهاتنی كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ باسکردن لە ناوەرۆکی کۆبەونەوەکە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ساز بكرێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار