٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ دوو کۆمپانیای فەرەنسی لەسەر پێدانی چەکی کیمیاوی بە رژێمی بەعس دادگای دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵبجە-تایبەت بەKDP.info/ لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵبجەی شەھید بەkdp.infoراگەیاند: لەماوەی رابردوو گرێبەستێکیان لەگەڵ دەستەیەکی پارێزەرانی نێودەوڵەتی ئیمزارکردووە، بۆکۆکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنت لەسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە چەکی کیمیاویان داوەتە رژێمی بەعس.

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: ئەو پارێزەرانە ژمارەیەکی زۆری بەڵگەو دیکۆمێنتیان کۆکردۆتەوە کە بەدەیان کۆمپانیا دەستیان ھەبووە لە پێدانی چەکی کیمیاوی بە رژێمی بەعس.

عەبدولقادر راشیگەیاند: وەک قۆناغی یەکەم ئەمڕۆ دوو کۆمپانیای فەرەنسی کە چەکی کیمیاویان داوە بە رژێمی بەعس یەکەم دانیشتنی دادگایکردنیان بەڕێوە چوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار بوو خۆشم لەو دانیشتنە ئامادە بم ، بەڵام بەھۆی تێکچونی رەوشی تەندروستیم نەمتوانی ئامادەبم وشاندێکی کۆمەڵەی ئێمە بەشداری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار