٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان: پێویستە بەزووترین كات یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان جێبەجێ بكرێ و مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت.

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ دوو شەممە 10/6/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی لیژنەی كۆمەڵایەتی پەرلەمان، پێشوازی لەسەرۆك و ژمارەیەك لەئەندامانی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان كرد.

لەدیدارێكدا عمر جبار سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان بە ناوی ئەندامانی كۆمەڵەكە سوپاسگوزاری خۆیان بۆ ئەو دیدارەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نیشان دا و ئەوەی خستە روو پەرلەمانی كوردستان كارێكی زۆر باشی كرد كاتێ یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكانی پەسەند كرد كە كورتە باڵاكانیش دەگرێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە بەهەر هۆیەك بێت دامودەزگا پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێم كار بەو یاسایە ناكەن و كورتە باڵاكانیش پێویستی زۆریان بەو هاوكاریە مادیانە هەیە كە لەسەر حكومەتە بەپێی یاساكە خەرجیان بكات بەڵام هێشتا نازانین لەبەرچی جێبەجێ ناكرێ هەروەها ئەوەشی گوت وەك كورتە باڵاكان لەرووی پەروەردەیی كێشەمان هەیە چونكە قوتابخانەكان لەرووی دابین كردنی كەلوپەلەكان و تەنانەت پێداویستیەكانیش رەچاوی باری كورتە باڵاكان نەكراوە بۆیە زۆربەی ئەندامان لەو بارەیەوە ناتوانن وەك پێویست خوێندن تەواو بكەن،

لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و دووپاتی كردەوە وەكو سەرۆكایەتی پەرلەمان هەر جۆرە داواكاریەكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان گەیشتبێتە لامان كاری لەسەر كراوەو رەوانەی لیژنە و لایەنە پەیوەندارەكان كراوە بۆ بەدواداچوون و جێبەجێ كردنی، هەروەها گوتی : پێویستە بەزووترین كات یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان جێبەجێ بكرێ و مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت. چونكە هەر یاسایەك لەپەرلەمان پەسەند كرا، ئەوا لەسەر لایەنە پەیوەندارەكانە جێبەجێی بكەن و بەڵێنی پێدان لەرێگەی لیژنەی پەیوەندارەوە بەدواداچوونی وورد بۆ ئەو بابەتە بكرێ و لەوەڵامەكەی ئاگەدار بكرێنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار