جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی سەنتەری رۆشنبیری قەڵادزێ كرد

ئەمرۆ دوو شەممە 10/6/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەنووسینگەی خۆی لەپەرلەمان پێشوازی لەشاندێكی سەنتەری رۆشنبیری قەڵادزێ كرد.
لەدیدارێكدا كارەكانی سەنتەرەكە و رەوشی كاری رێكخراوەیی و رۆشنبیرانی ئەو دەڤەرە و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی كارەكانیان خرایە روو هاوكات ئەو گرفتانەش باسكران كە دێنە بەردەم باشتر پەرەپێدانی كاری رێكخراوەیی
هەروەها ئەو چالاكیانەی كە بەنیازن بۆ رێزلێنان لەنووسەر و رۆشنبیر و شاعیرانی پشدەر ئەنجامی بدەن تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەی پێك هێنا.
لەلایەن خۆشیەوە دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان بایەخ و گرنگی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لەشار و شارۆچكەكانی كوردستان و پەرەپێدانی رەوتی رۆشنبیری خستە روو وێرای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ سەركەوتنی كاری رێكخراوەیی ئەوەی دوو پاتكردەوە پێویستە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەهەموو رووێكەوە كار بۆ پەرەپێدان و هۆشیاری تاكەكان بكەن و هیوای خواست بتوانن بەردەوام ئەو كەسایەتیانە بەسەر بكەنەوە كە رۆڵی خۆیان لە بەرەو پێشبردنی بزاڤی هونەری و رۆشنبیری و كەلتوری ناوچەكانیان بینیوە.




