هۆكاری سەردانی مالیكی بۆ كوردستان و وەڵامی پرسیارەكان

هەولێر - / KDP.infoبەشێك لە كەسانی سیاسی و رۆژنامە نووسان پێیان وایە سەردانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە كۆمەڵێك هۆكارەوە بەستراوە ئەوەش دەخەنەڕوو وەڵامی ئەو پرسیارە دراوەتەوەكە كێشەكان كێشەی شەخسی بن.
دوای سەردانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەكانی حكوومەتی ناوەندی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان بیروبۆچوونی جیاواز دروست بووە بەوەی كێشەكانی هەولێرو بەغدا ئاسۆیەكی ڕوونیان هەیە لە كاتێكدا بەشێكی دیكە پێیان وایە سازش نەكردنی بارزانی لەسەر داواكانی كورد هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی دەسەڵات دارانی بەغدا بێنەسەر هێڵی گفتوگۆ حەمید پاڤێ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی بۆ KDP.infoگوتی : هاتنی نوری مالیكی بۆ هەولێر تەواوی ئەو راستیەی دەرخست كە كێشەی هەولێر و بەغدا شەخسی نیە لە كاتێكدا هەرخودی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بوون دەیان گوت ئەم كێشە شەخسیە زەرەرە بۆ كورد ئێستا دەبینین وەڵامی سەرجەم ئەولایەنانە بە واقیعی دراوەتەوە، دواتر گفتوگۆ كردن لەسەر دیاری كردنی سنوری ناوچە جێ ناكۆكەكان و گرفتی بودجەی پێشمەرگە و مەسەلەی پارەی گرێبەستە نەوتیەكان دەبێت بۆ خراپ بێت لە كاتێكدا چەند ساڵە بە دەستیەوە دەناڵێنین.
گوتیشی : چەند هۆكارێك هەن بۆ ئەوەی مالیكی سەردانی كوردستان بكات خاڵی یەكەم مالیكی بارودۆخی سیاسی باش نیە چونكە لە هەڵبژاردنەكان پاشە كشەی كردووە، حزبی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دەنگی باشی هێناوە لە بەرانبەر دا مالیكی پاشەكشەی كردووە، ئەوەش وای كردووە كە بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە خاڵی دووەم سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە ناوچە سونەكان و فشار دروستكردن لەسەر دەسەڵاتی بەغدا ئەمە لەگەڵ ئەوەی كە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەرەو نەمان دەچێت و ئەویش بەیەكێك لە پایە گرنگەكانی دەسەڵاتی شیعی دەزانرێت ئەم هۆكارانە وای كردووە كە مالیكی هەست بەوە بكات بە تەنیا ماوەتەوە بۆیە نایەوێت هەرێمی كوردستانیش لەدەست بدات.
هاوكات لەگەڵ هاتنی مالیكی بۆ هەولێر دەزگا راگەیاندنەكان ئۆپۆزسیۆن هەڵمەتێكی راگەیاندنی بۆ كەم كردنەوەی گرنگی سەردانەكەیان دەست پێكردووە لە بەشێكی شرۆڤەو بۆچوونەكانیش وتەبێژی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن وەڵام دەدەنەوە وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵوێستی فەرمیان. رێبین رەسوڵ چاودێری سیاسی و رۆژنامە نووس بۆ KDP.infoگوتی :چەند هۆكارێك وای كردووە كە مالیكی سەردانی كوردستان بكات یەكێك لەوانە شكستی دەنگی مالیكی بەبەراودی دەنگەكانی ساڵی 2008 بۆیە ئێستا دەیەوێت باری لاری سیاسی خۆی چاك بكاتەوە، وێرای ئەوەی دەیەوێت بۆ خولێكی دیكە خۆی بپاڵێوێتەوە بۆیە پێویستی بە پشگیری دەنگی كوردە، وێرای ئەوەی شیعەكان تەواو گەیشتونەتە ئەو رادەیەی كە مالیكی مۆفەت نەبووە لە بەرێوەبردنی حوكم، ئەمە لەگەڵ ئەوەی كە سونەكان وەك هێزێكی كاریگەر شەقامی عێراقیان وروژاندووە و فشاریان بۆدروست كردووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی كە نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد وادەكات هیلالی شیعی نەمێنێت و پشتوانی شیعەش لە عێراق كەم بێتەوە لە كاتێكدا سونە دژی بێت و كورد داوای مافەكانی بكات ئەم هۆكارانە وای كردووە دەسەڵاتی ئێرانی نیگەران كردووە و مالیكی هێناوەتە سەر خەت .
ئەوەشی خستەڕوو یەكێكی دیكە لە فاكتەرەكانی فشار لەسەر مالیكی ئەوەیە كە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق پێویستی بەسەقام گیری ئەمنی و سیاسی هەیە جگە لەوەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەغدا هۆكار بوو بۆ رەخساندنی سەردانی مالیكی .
شێخ جەعفەر مستەفا بەرپرسی لقی 15ی خانە قینی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی سەردانی مالیكی بۆ هەولێر بۆ KDP.infoئەوەی خستەڕوو كە دووهۆكاری وای كرد فشار بۆ مالیكی بهێنرێت یەكەم پەیوەندی بە سونەكانەوە هەیە كە مالیكی نایەوێت سونە لەسەر حسابی مامەڵە خراپەكانی بگەنە ئامانج و هەرێمی سەر بەخۆی رابگەیەنن، دووەم فشارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر عێراق بۆ چاكسازی و ترسی نەمانی دەسەڵاتی شیعی گوتیشی : هاتنی مالیكی بۆ هەولێر وەڵامی ئەو قسانەی ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی دایەوە كە دەیان وت كێشەكان شەخسین، چونكە هیچ كاتێك بارزانی كیشەی شەخسی لەگەڵ كەس نەبووە، مالیكی لە زانكۆی سەلاحەدین خوێندویەتی كورەكەی سەردانی هەولێر دەكات سەركردەكانی عێراق لە كوردستان نیشتەجێن ئەمە كەی كێشەی شەخسە بەڵام بەداخەوە ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت هەرچی شتێك زەرەر لە پارتی بدات ئەوان دەستی بۆ ببەن و دەیانەوێت بەرەی دژە پارتی و بارزانی دروست بكەن كە قەد بۆیان ناچێتەسەر .
كارزان هەورامی




