٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تۆرگۆت ئوزاڵ و چەندین بەرپرسی باڵای توركیا بە هۆی دەسترێژییەوە كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ رۆژی دوو شەممە دادای سزای گرانی ژمارە 13ی ئەنقەرە ئەو سكاڵانامەیەی كە لە لایەن داواكاری گشتی كۆماری ئەنقەرەیەوە سەبارەت بە كوودەتاكەی 28ی شوبات ئامادە كرابوو قەبووڵ كرد و بریارە لە رۆژانی داهاتوودا داداكای سزای گرانی ئەنقەرە دەست بە سازدانی دانیشتنی خۆی لە سەر ئەم دوزە بكات.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئاخەبەری توركی بڵاوی كردەوە كە لە نێو ئەو سكاڵانامەیەدا ئاماژە بە چەندین بەڵگە و دەستنووس كراوە كە دەسەلمێنن هەر یەك لە سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا تۆرگۆت ئوزاڵ و چەندین بەرپرسی دیكەی سەربازی و سیاسی ئەو وڵاتە لە لایەن رێكخراوە شاراوەكانی نێو حكوومەتەوە دەسترێژییان كراوەتە سەر و كوژراون.

هەر لەم بارەیەوە داواكاری گشتی كۆماری ئەنقەرە رایگەیاندووە كە لە كاتی گەڕان و پشكنینی ماڵی فەرماندەی پێشووی بەشی حەرەكاتی سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئوغۆز كەلعەلیئوغڵۆدا چەندین بەڵگەیان دۆزیوەتەوە و بە پێ ئەم بەڵگانە كە هەر هەموویان دەستنووسن و بۆ فەرماندەیەكی سوپا و بەرپرسی رێكخراوێكی شاراوەی نێو حكوومەتی توركیادا نووسراون ئاماژە بەوە كراوە كە چەندین سیاسەتمەدار و بەرپرسی سوپا لە لایەن ئەو رێكخراوەیەوە كوژراون .

لەم بەڵگەیەدا ناوی ئەو كەسانە كە بە هۆی دەسترێژییەوە لە لایەن ئەندامانی رێكخراوی شاراوەیەوە كوژراون بەمجۆرە خوارەوە نووسراوە.

تۆرگۆت ئوزاڵ، ئاڵپ ئەرسەلان توركەش، عەدنان قەهوەچی، موحسێن یازجیئوغڵۆ، ئەحمەد تەنەر قشلاڵی، نەجیب حەبلەمیتئوغڵۆ، ئۆغۆ مومجوو، عابدی ئیپەكچی و هەرانت دینك، ژەنەراڵ كەمال قایاجان، ژەنەراڵ عەدنان ئەرسوز، لیوا حلۆسی ساین، ژەنەراڵ ئیسماعیل سەلەن، ژەنەراڵ بەختیار ئایدین و سەرۆك ئەركان ئەشەرف بتلیسی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار