٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیسرائیل: هەر گرووپیک لەسوریا هێرشمان بکاتە سەر دەبێتە ئامانجمان

سەرچاوە: KDP.info

تەلئەبیب –   KDP.info/سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوە دەکات هەر لایەنێک لە نێو سوریا هێرش  بکاتە سەر وڵاتەکەی، بەتووندی وڵامیان دەدرێتەوە و  لە هیچ لایەکیش خۆش نابن، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی و دەرەوەی کنیسێتی ئێسرائیل ، رایگەیاند: تەلئەبیب لە هیچ لایەنێک نابورێ ئەگەر هەڕەشە بکات یان هێرش بکاتە سەر ئێسرائیل ، ئەو دەم بە تووندی وڵامیان دەدرێتەوە و هێرشیان دەکەینە سەر، نەتانیاهۆ ئەوەشی راگەیاند:  رۆژهەڵاتی ناوەراست بەرەو گۆرانکارییەکی گەوڕە دەڕوات و شەڕ و کوشتاریش زۆر بووە، پرووشکی ئەو شەڕانەش ئەگەر بگاتە ئیسرائیل، کەوتۆتە دەروازەی باکووری ئیسرائیلەوە لە سوریا . بۆیە ئێمە لەو پەری ئامادەباشی داین ، ئەگەر هەر گرووپ و لایەنێک هەوڵیدا لەسوریاوە هێرش   بکاتە سەر ئیسرائیل ئەوا بەتوندی ولامیان دەدینەوە ئەوان دەکرێنە ئامانجەکانی سەربازیمان .

هەواڵی پەیوەندیدار