لەئیندۆنیزیا فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگر بەتەواوی سەرنشیەنەکانییەوە کەوتەخوارەوە

ئیندۆنیزیا – KDP.info/ لە رووداوێکی کەم وێنەدا فرۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە جۆری بۆینگ تۆربینی لە رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا کەوتەخوارەوە، وێرای تێکشکانی فرۆکەک بەڵآم هەموو سەرنشیانی بەسەڵامەت دەرچوون ، ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئیندۆنیزیا ئاشکرای کرد: کە فرۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای میرباتی دوای ئەوەی بەهٶکارێکی نادیار خۆی بەزەوی دەکێشێ ، بەشی زۆری فرۆکەکە تێک دەشکێ بەڵام خۆشبەختانە سەرنشینەکان کە ژمارەیەن نزیکەی 75 کەس بووە بە سەڵامەتی لەرووداوەکە دەرچوون ، هێرۆ سابتانتۆ گووتەبیژی کۆمپانیای میرباتی ئیندۆنیزیا رایگەیاند: تا ئێستا نەزانراوە کە هۆکاری تێکشکانی فرۆکەکە چی بووە، بەڵام ئەوەی دڵخۆشمان دەکات ئەوەیە، کە سەرەڕای تێکشکانی فرکەکە، کەچی سەرنشیەنەکانی فرۆکەکە بەگشتی واتە بە فرۆکەوانەکانیشەوە بەسەلامەتی لە رووداوەکە دەرچوونە ، ئەمەش جێگای سەرسورمانە.




